حكومەتی ئیندۆنیسیا بڕیاریدا، ژمارەی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی لە 22 فڕۆكەخانەوە زیاد بكات بۆ 40 فڕۆكەخانە، بە مەبەستی پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاریی و ئاسانكاریی و فراوانكردنی رێگاكانی هاتنی گەشتیاری زیاتر بۆ وڵاتەكەی.
ئەم بڕیارەی حكومەت، لە چوارچێوەی سیاسەتی نوێی پرابۆو سبیانۆ سەرۆكی ئەو وڵاتەدایە، كە پێچەوانەی سیاسەتی سەرۆكی پێشوو كار دەكات، چونكە سەرۆكی پێشوو بڕیاریدابوو ژمارەی فڕۆكەخانەكان كەم بكاتەوە بە مەبەستی كەمكردنەوەی خەرجیی گشتیی حكومەت.
عەرەبییە بزنس