جێگرى سەرۆکى کۆمەڵەى کێڵگە پەلەوەرییەکانى دهۆک رایگەیاند، بە بازاڕکردنى مریشک لە نێوان هەرێمى کوردستان و عیراقدا بووەتە کێشەیەکى سیاسی.
حاجی رەمەزان، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەییەکان دەڵێت، حکومەتى هەرێمى کوردستان بەدواداچوون بۆ بەبازاڕکردنى مریشک ناکات و خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان تەنیا خۆیانن کارەکانیان ئەنجامدەدەن. بۆ هەر بارێکى مریشک بۆ ناوەڕاست و باشوورى عیراق، دەبێت سێ ملیۆن دینار بدەن.
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرێمى کوردستان گەیشتووەتە ئاستى خۆبژێوى و ساڵانە 400 هەزار تۆن بەرهەمى گۆشتى مریشک هەیە و لەو بڕە 147 هەزار تۆن پێداویستیى ناوخۆیى هەرێمى کوردستانە.
ئەوەشى ئاشکراکرد، ئەو مریشکە بەستووانەى هاوردەى هەرێمى کوردستان دەکرێت، ساختەکاریى تێدا دەکرێت و ویسکی و ئاوی تێدەکرێت.