پۆلیس مەرجەکانی مۆڵەتی چەک ئاشکرا دەکات

05:49 - 2025-08-17
کوردستان
55 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەرگرتنی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک بەردەوامە، بەڵام چەند مەرجێک هەن کە پێویستە داواکار هەیبێت.

کارزان ئەمیرغەفوری، وتەبێژی پۆلیسی هەرێم، لە بارەی رێکارەکانەوە رایگەیاندووە کە داواکار سەرەتا دەبێت پاساوێکی گونجاوی هەبێت بۆ پێویستی بە چەک. 

هەروەها دەڵێت پێویستە داواکار تەمەنی گونجاوبێت، هیچ کێشەیەکی دەروونی و کۆمەڵایەتیی نەبێت، لەلایەن پۆلیس و بەڵگەکانی تاوانیشەوە ئەستۆپاکی بۆ بکرێت کە هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان