لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین ئەوە دەخاتەڕوو لەچوارچێوەی پرۆژەیەكدا بۆ كەمكردنەوەی گرفتی كەمئاویی، چوار بیری ئیرتیوازی لێدەدرێت.
سەلام عومەر بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین پێیڕاگەیاندین: بە هاوكاریی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕین، چوار بیری ئیرتیوازی لێدەدرێت، وتیشی: قووڵیی هەر بیرێك 250 مەتر دەبێت و بەتەواوبوونیان كێشەی كەمئاویی لە گەڕەكەكانی رزگاری، كێوەڕەش، تیتۆكە و چەند گەڕەكێكی دیكە ناهێڵێت، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی پشت بە سەرچاوەی ئاوی قولە دەبەستن، كە ئەو سەرچاوەیە نزیكە لە وشكبوون.
رانیە، جێگر خدر