شارەوانییەكانی هەڵەبجە هەڵمەتێكی فراوانی پاككردنەوەی ژینگەی دەستپێكردووە

09:42 - 2025-08-18
کوردستان
30 جار خوێندراوەتەوە

شارەوانییەكانی سیروان، خورماڵ، تەوێڵە و بیارە هەڵمەتێكی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاكیان لە سنوورەكانیان دەستپێكردووە و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەڵەبجەش بە كوردستانی نوێ-ی وت: هەڵمەتەكە فراوانە و بەردەوام دەبێت.
ئەندازیار خێڵان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەڵەبجە، وتیشی: بە چاودێریی هۆبەی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان و لیژنەی سەرپەرشتیاری كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سنووری شارەوانییەكانی خورماڵ، سیروان، بیارە و تەوێڵە، هەڵمەتێكی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاك و شۆردنی ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەكان و ئاودێریی نەمامگەكان دەستپێكراوە و هەڵمەتەكەش بەردەوامدەبێت.
هەڵەبجە، محەمەد تۆفیق نەورۆڵی

بابەتە پەیوەندیدارەکان