بەڕێز مامۆستا جەعفەر
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی عادل کەریم
بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (عادل کەریم)ی براتان نیگەران و غەمباربووین.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
خوالێخۆشبوو عادل کەریم تێکۆشەرێکی سەرڕاست و پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و بەوەفای شۆڕشی نوێ بوو ،کە سەربەرزانە و ئازایانە هەمیشە بەسەر نەهامەتییەکاندا زاڵبوو دەبوو، بۆیە لە دەستدانی هەڤاڵێکی وەهامان، نیگەرانی کردین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری