مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەرەخۆشی لە مامۆستا جەعفەر دەکات

12:57 - 2025-08-18
کوردستان
39 جار خوێندراوەتەوە

بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ، عادل کەریم، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەرەخۆشی لە مامۆستا جەعفەری برای دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێز مامۆستا جەعفەر 
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەری دێرین عادل کەریم 
بۆ کۆچی دوایی  پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ (عادل کەریم) ی براتان، پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەواده تێکۆشەرەکەتان و گشت هەڤاڵانی دەکەین.
لە یەزدانی مەزن داواکارین رۆحی  کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.

مەکتەبی سیاسیی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان