دوای نمایشکردنی لە سلێمانی و هەولێر، شانۆگەری «دوا رۆژەکانی بابلۆ» بەم نزیکانە لە کەرکوک نمایشدەکرێت.
لەمبارەیەوە سۆران عوسمان بەرهەمهێنەری شانۆگەرییەکە رایگەیاندووە: دوای ئەو پێشوازییە گەرمەی لە سلێمانی و هەولێر لەم شانۆگەرییە کرا، بڕیارە سەعات 6ی ئێوارەی رۆژی 1/9/2022 شانۆگەرییەکە لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک نمایشبکرێت.
شانۆگەری «دوا رۆژەکانی بابلۆ»، شوان کەریم دەرهێنەرێتی و هەریەک لە (رێشان محەمەد، رووبار خالید، سۆران ئەكرەم، تاهیر عەبدولواحید، فەرهاد سەعدی، هەنار كامەران) و چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن.