لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووین بە کۆچی دوایی هەڤاڵی ئازیزمان کاک سالار ئەنوەر عەبدوڵڵا ناسراو بە (سالار ئەربیل) کەسایەتی دیاری هەولێر و تێکۆشەری نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و بەوەفای یەکێتی.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەی و هاوڕێیانی دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان