دوای وازهێنانی ئاشلی بارتی ئوسترالی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی جیهان، ئیڤا شڤیۆنتیكی پۆڵه‌ندی له رۆژی دووشه‌ممه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی.
هه‌رچه‌نده به‌هۆی به‌رده‌وامی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی میامی تا رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ریزبه‌ندی نوێی یاریزانان بڵاونابێته‌وه، به‌ڵام له دوێنی دووشه‌ممه‌وه شڤیۆنتیك هاته پێشه‌نگی ریزبه‌ندی و بووه یه‌كه‌م وه‌رزشكاری پۆڵه‌ندی له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان پێشه‌نگی ریزبه‌ندی جیهان بگرێت.
ئیگای ده‌بێته 28مین یاریزان له مێژوودا پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانان بگرێت و له ته‌مه‌نی 20 ساڵ و 308 رۆژیش ده‌بێته بچووكترین یاریزان له ساڵی 2010ه‌وه پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بگرێت كه ئه‌و كات كارلۆین ڤۆزنیاكی له ته‌مه‌نی 20 ساڵ و 92 رۆژی‌دا پێشه‌نگی گرتبوو.
سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنیش بۆ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ئه‌و كچه یاریزانه وتی: من زۆر له توانای خۆم رازیم و هه‌ست به شانازیه‌كی گه‌وره ده‌كه‌م كه پێشه‌نگی ده‌گرم، هه‌ست ده‌كه‌م كاروانی وه‌رزشیم له‌سه‌ر رێچكه‌ی راست ده‌ڕوات و ئامانجیشم پارێزگاری كردن له پێگه‌كه‌م.
وتیشی: هانده‌رانی تێنس له پۆڵه‌ندا رۆژ له‌دوای رۆژ زیا ده‌كات به‌تایبه‌ت كه ئێستا وه‌رزشكارێكی وڵاته‌كه‌یان پێشه‌نگی جیهانه، به‌هیوام ئه‌مه ببێته هۆكارێك بۆ گه‌شه‌كردنی زیاتری تێنس له وڵاته‌كه‌م.
شڤیۆنتیك هه‌فته‌ی پێشوو به جیاوازی زیاتر له دوو هه‌زار خاڵ له دوای ئاشلی بارتی بوو كه ماوه‌یه‌كی زۆره پێشه‌نگی گرتووه، به‌ڵام بارتی هه‌مووانی تووشی شۆك كرد و وازهێنانی راگه‌یاند، بۆیه شڤیۆنتیك به‌سوودبینین له‌و بڕیاره پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرت به‌تایبه‌ت كه هه‌فته‌ی پێشووتر ئه‌و كچه یاریزانه پۆڵه‌ندیه به بردنه‌وه‌ی ماسته‌رزی ئیندیان وێڵز هاته پله‌ی دووه‌م.
شڤیۆنتیك ئه‌م وه‌رزه به به‌هێزی ده‌ركه‌وت و له پاڵه‌وانێتی ئه‌دیلاید و گراندسلامی ئوسترالیای كراوه سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی، ماسته‌رزی رۆمای برده‌وه‌و به‌هۆیه‌وه بۆ جاری یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت بۆ دوا پاڵه‌وانێتی وه‌رز.
له‌ماوه‌ی رابردووش توانی دوو پاڵه‌وانێتی 1000 خاڵ له‌سه‌ریه‌ك بباته‌وه ئه‌وانیش پاڵه‌وانێتی دۆحه و ئیندیان وێڵز بوون و ركابه‌رێكی به‌هێزیشه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته چواره‌م یاریزان له مێژوو له ساڵێكدا هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی ئیندیان وێڵز و میامی بباته‌وه.
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی شڤیۆنتیك له‌ناو گه‌وره‌كان ساڵی 2020 بوو كه هه‌مووانی تووشی شۆك كرد و نازناوی گراندسلامی رۆلان گارۆسی برده‌وه كه ئه‌و كات ریزبه‌ندی 54ی جیهانبوو، به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌م كچه یاریزان له مێژووی پاڵه‌وانێتییه له‌و ریزبه‌ندیه‌دا نازناوه‌كه بباته‌وه و هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش به باشترین یریزانی تازه ده‌ركه‌وتوو دانرا.