پیازی سوور وەک ئاڵتوون بەنرخە

10:23 - 2022-08-28
ژینگە
577 جار خوێندراوەتەوە

رەنگ و تام و بۆن و سودەکانی پیازی سوور جیاواز و تایبەتییە، زانستیانە دەرکەوتوە دەیان دژەئۆکسانی تێدایە و بۆ چێشتلێنان نموونەییە و بۆ تەندروستی مرۆڤ گرنگە.

دژە ئۆکسانەکان 
پیازی سور بەهۆی ئەوەی مادەی Anthocyanin ی تێدایە کە ئەو رەنگە مۆر باوەی دەداتێ سودی زۆری هەیە، هەروەها کیرسیتین وفلافۆنۆید دوو دژەئۆکسانی ترن وەک دژەشێرپەنجە و پاراستنی مێشک و کۆئەندامی میزەڵدان تازەکردنەوەی شانەکان دەکەن.

فشاری خوێن و شەکرە
بەهۆی بوونی مادەی Quercetin لە پیازی سور بۆ رێگرتن لە فشاری خوێن بەسودە و پاڵەپەستۆکەی رادەگرێت، ئەو مادەیە لەناو هەموو جۆرەکانی تری پیازدا هەیە، بەڵام ئەمەیان رێژەیەکی زۆرتری تێدایە و بۆ ئەکتیڤکردنی سوڕی خوێن و کوشتنی خانە شێرپەنجەییەکان گرنگە، دەرکەوتووە بۆ دابەزاندنی ئاستی شەکرە لەناو خوێندا زۆر کاریگەرە.

ئاسانکاری هەرسکردن
بەهۆی مادەی کیرسیتینی ناوی ئاسانکاری بۆ گەدە دەکات بۆ هەرسکردنی خواردەمەنی و ریخۆڵەکانیش لە نەخۆشی دەپارێزێت، هەروەها بەهۆیOligofructose بەکتریای سودبەخشی ناو ریخۆڵەکان کارا دەکات.

بەرگری و شێڕپەنجە
زانایان دەڵین توێکڵی پیازی سوور مادەیەکی زۆری کبریت و سیلیزیۆم و کیریستینی پێوەیە بۆ رێگرتن لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان زۆر بەسودن، بەهۆی کبریتەکەشیەوە خڕۆکەی سپی و سورەکان گەشەپێدەدات و بەرگری لەش بەهێز دەکات.

ئەنفلۆنزا
پیازی سور بۆ ئەنفلۆنزاو ئاسەوارەکانی وەک لوتگیران و سەرئێشەو لەرزوتا زۆر باشە، هەروەها جۆرەها ڤایرۆس دەکوژێت، بۆیە ئامۆژگاری دەدەن ئەوانەی تووشی ئەنفلۆنزا دەبن هەوڵ بدەن زیاتری بخۆن و لە کاتی دانیشتن و خەوتنیشدا دانەیەکی لەتکراو لە تەنیشت خۆیان دابنێن تا ڤایرۆسەکە بکوژن و بەو ناوەدا بڵاونەبێتەوە.

پێست
بۆ پاراستنی پێست بەتایبەتیش دەموچاو روخسار و سەرو قژ زۆر بەسودە، رێ لەدەردانی زیپکەدەگرێ و تۆشکەش لەناودەبات، ئەوانەی ئەمجۆرە پیازە زۆر دەخۆن خاوەنی پێستی ساف و جوانن.

سەرچاوە: گۆڤاری  Holadoctor

بابەتە پەیوەندیدارەکان