سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌وروپا بڵاویان كرده‌وه له كاتی فرۆشتنی یانه‌ی چێڵسی ده‌بێته گرانترین یانه‌ی وه‌رزشی له مێژوودا كه فرۆشرابێت.
به‌هۆی سزاكانی سه‌ر روسیا له ماوه‌ی رابردوو رۆمان ئه‌برامۆڤیچی سه‌رۆكی یانه‌كه بڕیاری دا یانه‌كه بفرۆشێت، به‌ڵام دوای سزاكانی سه‌ری فرۆشتنی یانه‌كه راگیرا و دواتر حكومه‌تی به‌ریتانیا رێگه‌ی دا كاره‌كانی فرۆشتنی یانه‌كه به‌رده‌وام بێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ئه‌برامۆڤیچ داوای 3.5 ملیار پاوه‌ندی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری یانه‌كه بێت، به‌ڵام به‌پێی رۆژنامه‌ی ئه‌تله‌تیك ره‌نگه یانه‌كه به 3 ملیار پاوه‌ند بفرۆشرێت.
له ئه‌گه‌ری رودانی ئه‌مه‌ش چێڵسی ده‌بێته گرانترین یانه له مێژووی وه‌رزشدا كه كرین و فرۆشتنی پێوه‌كرابێت و ریكۆردی پێشوو ده‌شكێنێت كه به ناوی تیپی برۆكلین نیتسه كه ساڵی 2019 جۆزیف تسای ئه‌و تیپه‌ی له ئێن بی ئه‌ی به‌رامبه‌ر 2.45 ملیار پاوه‌ند كڕی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان 20 لایه‌ن بۆندیان پێشكه‌ش كردوه بۆ كڕینی یانه‌ی چێڵسی و بۆنده‌كان پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵه‌ی ره‌ینی كراون كه یارمه‌تی ئه‌برامۆڤیچ ده‌دات بۆ فرۆشتنی یانه‌كه.
له ناوخۆی ئینگلته‌راش چێڵسی بۆندی یانه‌ی مانچسته‌ر یوتایتد ده‌شكێنێت كه پێشتر خێزانی گرایزله‌رز یانه‌كه‌یان به 790 ملیۆن پاوه‌ند كڕیوه.