دکتۆر ھومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراقی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد.
لەو پەیامەدا دکتۆر ھومام حەمودی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کردوە بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھیوای خواستوە لە سێبەریدا ئەندامانی تری یەکێتی بە سەرکردایەتی و رێکخراوەکان جەماوەری یەکێتیەوە پێشکەوتوو تر بن.
لە پەیامەکەدا ھاتووە، لەم بۆنەیەدا بەشانازییەوە مێژووی ھاوبەشی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و یەکێتی وەبیر دەھێنینەوە کە رۆژگاری نەھامەتی و ھەوڵدان و روبەروبونەوەی حوکمی ستەمکار کۆیکردبونەوە، ھەروەھا باس لەو قوربانیانە کراوە کە پێکەوە لە پێناوی ئازادی و رزگاربوون لە دەسەڵاتی دیکتاتۆری داویانە.