كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ته‌واوكردنى راستكردنه‌وه‌ى رێڕه‌وی حزبایه‌تی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیستمى هاوسه‌رۆكی و متمانه‌به‌خشین به سەرۆک بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ناو ده‌سته‌بژێری سیاسیی و هێزه عیراقییه‌كان و میدیاى عه‌ره‌بیدا ره‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى هه‌بووه و ته‌واوى لایه‌نه‌كان ئه‌و گۆڕانكارییه ناوخۆییانه به‌سه‌رچاوه‌ى ئۆقره‌یی هه‌رێم و په‌یڕه‌وكردنى سیاسه‌ته دروسته‌كه‌ى سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بینن، له گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌سه‌نگی یه‌كێتى بۆ به‌غداد و رۆڵ بینینى وه‌ك جاران له‌ناو دۆخى ئاڵۆزكاوى عیراقدا.
وێبسایتى (شه‌فه‌ق نیوز) له هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه كه بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكی داهاتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، هه‌رچی ماڵپه‌ڕی (به‌غداد نیوزه) له گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك به "تاكه سه‌رۆك" ناویده‌بات، هه‌رچی كه‌ناڵی (ره‌شید)ه له روماڵى هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیستمى هاوسه‌رۆكی ده‌كات و دووپاتیده‌كاته‌وه كه له داهاتوودا یه‌ك سه‌رۆك نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى ده‌كات، له هه‌مان كاتدا وێبسایتى (الساعه) ئاماژه به كۆده‌نگی سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌كات له سپاردنى ئه‌ركى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى بۆ قۆناغی داهاتوو، له‌كاتێكدا (فورات نیوز) له‌ژێر ناونیشانى "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان متمانه‌ى به بافڵ تاڵه‌بانى به‌خشییه‌وه وه‌ك سه‌رۆكى حزب" له هه‌واڵى سه‌ره‌كی بڵاویكردۆته‌وه.
هه‌ریه‌كه له ماڵپه‌ڕه‌كانى (وكالة ارض اشور الاخبارية) و (المربد)، (موازین نیوز)، (المسری)، (هذا الیوم)، (المهجر)، (الاولی)، (الاتجاه الاخبار)، (العراق نت) و زۆرێك له ماڵپه‌ڕ و كه‌ناڵ و ئاژانسه‌كان به‌بایه‌خه‌وه له ئاڵوگۆڕه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتی ده‌ڕوانن و به‌دۆستى جێ متمانه و باوه‌ڕى عیراقییه‌كان ناوی ده‌به‌ن.
كۆى ئه‌و بایه‌خه میدیاییه‌ى ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى عیراق به‌ئاڵوگۆڕه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى له‌سۆنگه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى هه‌ڤاڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و وه‌فدی یه‌كێتییه له به‌غداد له نزیككردنه‌وه‌ى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و رۆڵى میانڕه‌وانه‌ى له ره‌واندنه‌وه‌ى كێشه‌و ناكۆكییه‌كاندا.