زیاتر لە 15 ملیۆن لیتر نەوت بۆ سلێمانی دابیندەكرێت

09:22 - 2022-09-06
کوردستان
664 جار خوێندراوەتەوە

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، ئەوەی خستۆتەڕوو كە وەزیری نەوتی عیراق بەڵێنیداوە زیاتر لە 15 ملیۆن لیتر نەوت بۆ سلێمانی رەوانەبكرێت.
لە لێدوانێكیشدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان، د.بڕیار رەشید، رایگەیاندووە: دوای هەوڵە بەردەوامەكانمان لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق، خۆشبەختانە بڕیاردرا پێش هاتنی وەرزی سەرما نەوتی سپی رەوانەی پارێزگای سلێمانی بكرێت، ئەو بەشە بەنزینەشی حكومەتی فیدراڵ بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریكردبوو، دوای گفتوگۆمان لەگەڵ وەزیری نەوت، بڕەكەی زیادكراو بڕیاروایە لەم مانگەدا بۆ سلێمانی بنێردرێت، كە بڕەكەی 15 ملیۆن لیتر زیاترە.
سەبارەت بە پشكی سلێمانی لە بەنزین، ئاماژەی بەوەكردووە كە دوای بە دواداچوونی بۆ داواكارییەكی پێشووتریان لەسەر زیادكردنی بەشە بەنزینی سلێمانی، كە پێشتر رەزامەندیی لەسەردابوو، وەزیری نەوت بەڵێنیدا كە بەشی زیادكراوی بەنزین بە كوالێتی و نرخی پارێزگاكانی عیراق، لە هەفتەی داهاتووەوە راستەوخۆ بۆ پارێزگای سلێمانی بنێردرێت.

# نەوتی سپی #نەوت

بابەتە پەیوەندیدارەکان