"بڵاوكردنەوەی دەنگ بێ رەزامەندی، پێچەوانەی ئەخلاقی كاری رۆژنامەوانییە"

12:38 - 2022-09-06
کوردستان
584 جار خوێندراوەتەوە

ژینەر محەمەد

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، كۆمەڵێك كەس بەناوی رۆژنامەنووس و چالاكوانەوە پەیوەندی بە بەرپرسان و كەسایەتییە دیارەكان و مامۆستایانی ئاینییەوە دەكەن و دەنگەكانیان تۆماردەكەن و پرسیاری ناشایستەیان لێدەكەن و دواتر دەنگەكان بڵاودەكەنەوە، ئەمە پێچەوانەی ئەخلاقی كاری رۆژنامەوانییە.
دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایاگەیاند، بەگوێرەی یاسا هەموو رۆژنامەنووس و چالاكوانێك كە پیشەی رۆژنامەنووس بێت مافی ئەوەی هەیە پەیوەندی بەهەر كەس و لایەنێكەوە بكات بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەو بابەتەی كە دەیەوێت و پاش وەرگرتنی رەزامەندی كەسی بەرامبەر ئەو زانیارییانەی كە وەریانگرتووە بەتۆماركردنی دەنگ دەتوانن بڵاوی بكەنەوە، بەڵام ئەگەر كەسی بەرامبەر رازی نەبوو پێویستە ئەو رۆژنامەنووسە بڵاوی نەكاتەوە چونكە، پێچەوانەی كاری یاسی رۆژنامەنووسی و پێچەوانەی یاسای سزادانی عیراقیشە.
راشیگەیاند: ئەوەی ئێستا هەیە بۆ ئامانجی تەشهیركردن و شكاندنی كەسایەتی ئەو كەسانەیە كە پەیوەندیان پێوەدەكرێت و دواتر دەنگەكانیان بڵاودەكرێتەوە.

#سەنتەری میترۆ

بابەتە پەیوەندیدارەکان