دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە كەناڵی گەلی كوردستان دەكات

10:28 - 2022-09-10
کوردستان
570 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان: بەڕێوەبەری گشتی و كارمەندانی كەناڵی گەلی كوردستان

ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان وەك یەكەم كەناڵی كوردی دوای راپەڕین لە ئێوەو سەرجەم كارمەندان و میدیاكاران و رۆژنامەنووسانی كەناڵەكە پیرۆز دەكەم و هیواخوازم ئەم یادە ببێتە هۆی بەخۆداچوونەوەی زیاتر و پێشكەوتنی زیاتری كەناڵەكەو خۆگونجاندن لەگەڵ پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەكانی بواری میدیادا.

كەناڵی گەلی كوردستان لە تەمەنی كاركردنیدا وەك كەناڵێكی پێشەنگ توانیویەتی خزمەتێكی یەكجار گەورە بەمیدیای كوردی بگەیەنێت و خوێندنگای پێگەیاندنی دەیان و سەدان كادیری بەتوانای بواری میدیا و رۆژنامەنووسی هەڵكەوتوو بووە، بۆیە هەمیشە چاوەكان زیاتر لەسەر كەناڵەكەن و كوردستانیان چاوەڕوانی پێشكەوتنی بەردەوامی لێدەكەن.

ئەمڕۆ كە ساڵیادی ئەم كەناڵە دەكەینەوە، دووبارە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی كارمەندان و ستافی كەناڵەكە و هەموو ئەوانە دەكەم رۆژێك لە رۆژان لەو كەناڵە خزمەتیان كردووە و وەك هەمیشەش پاڵپشتی و پشتیوانی خۆم بۆ كەناڵەكە و هەوڵەكان بۆ پێشخستن و چاكسازی لە كەناڵەكە دووپات دەكەمەوە.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

#دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان