فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردۆتەوە كە كاركردن لە بەنداوی خنس لە دهۆك دەستیپێكردۆتەوە، كە دووەم گەورەترین بەنداوە لە پارێزگاكەدا و ساڵانە توانای گلدانەوەی حەوت ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە، بۆ تەواوكردنیشی بڕی نۆ ملیار و 218 ملیۆن دینار تەرخانكراوە.