ئەحمەد فەهیدی وەزیری ناوخۆی ئێران لە سەردانەكەیدا بۆ مەرزی مێهران لەپارێزگای ئیلامی رۆژئاوای ئێران رایگەیاند: كە تا ئێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن زیارەتكەری ئێرانی چوونەتە ناو خاكی عیراقەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: تا ئێستا ژمارەی ئەو زیارەتكارانەی كە لەعیراقن گەیشتۆتە زیاتر لە سێ ملیۆن كەس، دوو ملیۆن و 500 هەزاریش زیارەتكار گەڕاونەتەوە ئێران.
وەزیری ناوخۆی ئێران ئەوەشی خستەڕوو كە هاتوچۆ لە شەش دەروازەی سنووریی لەگەڵ عیراقدا بەردەوامە و زیارەتكەران دەتوانن بەئاسانی و بەبێ هیچ كێشەیەك سەردانی مەزارگەكان بكەن.