رەییان کلدانی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون لە دیدارێکدا لەگەڵ (المسری) باسی بارودۆخی ئێستای عیراق و مەسیحییەکان و پەیوەندیی بزووتنەوەکەیانی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد، ئەم راپۆرتە پوختەی دیدارەکەیە.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌مڕۆی عیراق و ئه‌و هۆكارانه‌ی دۆخه‌كه‌یان گه‌یاند به‌م ئاسته، وتی: له هه‌موو وڵاتێكی دیموكراسیدا به‌دحاڵیبوون له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا روو ده‌دات، له ئه‌مریكاش له سه‌رده‌می تره‌مپدا ئه‌وه روویداو ته‌نانه‌ت هه‌ڵیشیان كوتایه سه‌ر كۆشكی سپی، عیراقیش به هه‌مان شێوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حزب و لایه‌نی زۆری تێدایه‌و هه‌ریه‌كه نوێنه‌ری تایه‌فه‌یه‌كن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عیراق نه‌ته‌وه‌و تایه‌فه‌ی جیاجیای تێدایه، عیراق ئه‌مڕۆ به دۆخێكی قورس‌دا تێده‌په‌ڕێ، به داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌كی و ناوخۆییش هه‌یه، حه‌ز ده‌كه‌ن شه‌ڕو پێكدادان دروست ببێت.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كورد‌و بابلیون و لایه‌نه‌كانی دیكه پێشكه‌شیان كرد، ده‌ڵێ: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان شكستیان نه‌هێناوه، به‌ڵكو هه‌ندێك لایه‌ن به پیرییه‌وه نه‌چوون، زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان به‌پیرییه‌وه نه‌چوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌بوونی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌و به‌رده‌وامبوونیان گرنگه، ململانێ له عیراقدا شتێكی ئاساییه، دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تیش ئاساییه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌كان خه‌ڵكی ژیر‌و هۆشیاریان تێدایه، ره‌وتی سه‌در تێیدایه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش تێیدایه، ئێستا لایه‌نه‌كان هه‌موو پێیان باشه دانیشین و گفتوگۆ بكه‌ین، به‌ڵام ره‌وتی سه‌در تێبینی هه‌یه‌و به پارێزه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات، چونكه ئه‌وان پڕۆژه‌ی خۆیان هه‌یه، ئه‌مه ئاساییه.
سیناریۆکانی داهاتوو
سه‌باره‌ت به سیناریۆكانی داهاتووی حكومه‌تی عیراق و پۆستی سه‌رۆك كۆمار، وتی: تا ئێستاش چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سوورن له‌سه‌ر دروستكردنی حكومه‌تی نوێ و دانانی ئه‌لسودانی به سه‌رۆك وەزیران، یه‌كێتیی نیشتمانی و هاوپه‌یمانه‌كانیشی سوورن له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، به‌ڵام سه‌باره‌ت سه‌رۆك وه‌زیر كه كازمییه، زۆربه‌ی حزبه‌كان رازی نین، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رازی نییه بمێنێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌كو بابلیون رازی نین.
ئەگەری هەموارکردنەوەی دەستوور
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستكاری و هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، رەییان كلدانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه ئه‌گه‌ر شتێكی واش بێته ئاراوه، بێ پرس و را له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در، كورد و شیعه‌ش ناكرێ، مه‌سه‌له‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، ناكۆكی له نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌دردا هه‌یه، یاساكه به گشتی، ئه‌گه‌رنا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنەکان قسه‌ی له‌سه‌ر نییه، چونكه دادوه‌ری بێلایه‌نن، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش ئه‌گه‌ر بكرێت، له شه‌وو رۆژێكدا ناكرێت، هه‌ر وا ئاسان نییه، ته‌نانه‌ت كۆمسیۆنیش ئاماده نییه، دوای ئه‌وه ئاراسته‌كان دیارن، سه‌ره‌تا پێكهێنانی حكومه‌ت، دواتر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن دێته پێشه‌وه، من پێم وایه ئه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆچوونێكی جیاوازی هه‌بێت، ئه‌وا ئێمه رێزی لێ ده‌گرین.
ئێمە و یەکێتی بەشێکین لە چارەسەر
سه‌باره‌ت به یه‌كێتیی نیشتمانی و بزووتنه‌وه‌ی بابلیون، وتی: ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی بابلیون و یه‌كێتیی نیشتمانیش به‌شێك نین له كێشه‌كان، به‌ڵكو به‌شێكین له چاره‌سه‌ر، به‌رده‌وام له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌درو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆچوونه‌كان له‌یه‌ك نزیك بخه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش كه پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌راندا رووی دا، ئێمه‌ش به‌شێك بووین له چاره‌سه‌رو هه‌وڵمان دا دۆخه‌كه هێوربكه‌نه‌وه، سه‌ركه‌وتووش بووین.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی لاوانی تشرینییه‌كان بۆ خۆپیشاندان، ده‌ڵێ: تشرینییه‌كان هاووڵاتی عیراقین، داواكارییان هه‌یه‌و ده‌بێ حكومه‌ت به ده‌نگیانه‌وه بچێت، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه‌ش سه‌رهه‌ڵبدەنه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی چه‌ك هه‌ڵنه‌گرن و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه بكه‌ن، ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌ك هه‌ڵبگرن، ئه‌و كات به له‌یاساده‌رچوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی بابلیون له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی، رەییان كلدانی وتی: له راستیدا ئێمه‌و یه‌كێتیی نیشتمانیش له به‌غدا له‌و هێزانه‌ین كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان رێزمان لێ ده‌گرن، له به‌غدا، له نه‌جه‌ف و له هه‌موو پارێزگاكانیش، برای به‌ڕێزم سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی كه کوڕی سه‌رۆك مام جه‌لاله، له‌م ماوه‌یه‌دا كه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی گرته ده‌ست، گۆڕانكاری گه‌وره‌و به‌ره‌پێشچوونی زۆر له په‌یوه‌ندییه‌كانی سلێمانی و به‌غدا، له نێوان سلێمانی و پارێزگاكانی دیكه‌و هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌دا رووی دا، من پێم وایه برای به‌ڕێزم بافڵ تاڵه‌بانی زۆر به په‌رۆشه، به ته‌نیا په‌رۆشی سلێمانیش نییه، به‌ڵكو په‌رۆشه بۆ هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق و هه‌ولێریش، په‌یوه‌ندیی ئێمه‌و یه‌كێتیی نیشتمانی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و به‌هێزه، برای به‌ڕێزیش بافڵ تاڵه‌بانی، پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی سیاسی، یان فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی بێت، برایه بۆ ئێمه، له‌و باوه‌ڕه‌شدام به‌ڕێز بافڵ زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك كردووه‌و ده‌شیكات.
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی ده‌ڵێ: یه‌كێتیی نیشتمانی ده‌ستدرێژی ناكاته سه‌ر مه‌سیحییه‌كان، كه‌سێك ناهێنێت به ناوی سیستمی كۆتاوه بۆ مه‌سیحییه‌كان له په‌رله‌مان دایبنێت و دواتر زیان به مه‌سیحییه‌كان بگه‌یه‌نێت، لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌و تا ئێستاش دژی هیچ پێكهاته‌یه‌ك نه‌بووه، هه‌وڵیشی نه‌داوه پێكهاته‌ی مه‌سیحی كۆنترۆڵ بكات، هه‌ڵبه‌ت ئێستا ئه‌قڵیه‌تی ژیرانه‌ی به‌ڕێز بافڵ به‌و شێوه‌یه‌یه، ره‌فتاری له‌و شێوه‌یه‌ش نیشانه‌ی سه‌ركرده‌بوونه، كه‌سێكه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ناوێ، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌وێت، ئه‌و هێنده‌ی په‌رۆشی خه‌ڵكی هه‌ولێره به‌رله‌وه‌ی په‌رۆشی خه‌ڵكی سلێمانی بێت، په‌رۆشی خه‌ڵكی كه‌ركوكه، له‌به‌ر ئه‌وه من پێم وایه ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته ژیرانه‌یه پڕۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕێت، ئێمه وه‌كو بابلیون پێمان وایه ده‌بێ پشتوانی له یه‌كێتیی نیشتمانی بكرێت، من پشتیوانی له یه‌كێتیی نیشتمانی ده‌كه‌م به‌رله‌وه‌ی پشتیوانی له بابلیون بكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانی به‌هێز بێت، بابلیونیش به‌هێز ده‌بێت، ره‌وتی سه‌دریش به‌هێز ده‌بێت، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش و پارتیش به‌هێز ده‌بێت.
یەکێتی دژی هیچ پێکهاتەیەک نییە
راشیگه‌یاند: ئه‌جێندای ده‌ره‌كی هه‌یه كه خوازیاره عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵبوه‌شێن، خۆ هه‌موو شتێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ناوترێ، به‌ڵام ئه‌جێندای ده‌ره‌كی هه‌یه، كه نایه‌وێ عیراق به‌هێز بێت، سه‌ربه‌خۆو
ئارام بێت.
دۆخی ژیانی مه‌سیحییه‌كان
سه‌بارە‌ت به بارودۆخی ژیانی مه‌سیحییه‌كان له‌دوای 2003وه تا ئێستا، وتی: با راستییه‌كه‌ت پێ بڵێم، ئێمه له داگیركارییه‌كه‌دا سته‌ممان لێكرا، له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی ئه‌لقاعیده سته‌ممان لێ كرا، له‌لایه‌ن داعشه‌وه سته‌ممان لێكرا، سته‌می وه‌ك راگواستن، كوشتن و رفاندن و ..هتد، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه سته‌ممان لێكرا، هه‌موان كاتێك له‌گه‌ڵیان داده‌نیشیت و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت، قسه‌ی زۆر جوانت بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كرده‌وه‌دا هیچ شتێك ناكه‌ن، پێشتر مه‌سیحییه‌كان په‌راوێز خرابوون، به‌ڵام ئێستا نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانمان وتووه، كه سه‌رده‌می په‌راوێزخستن به‌سه‌رچوو، چونكه من وه‌ك خۆم كاتێك ده‌مه‌وێ قسه بكه‌م، به‌ر له‌وه‌ی باسی پێكهاته‌ی مه‌سیحی بكه‌م، باسی كورد و سوننه و شیعه ده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر په‌راوێزخستن روو بدات، ئه‌و كاته ئێمه‌ش رێگه‌چاره‌ی خۆمان هه‌یه، رێگه‌چاره‌كانیشمان له یاسا ده‌رناچێت، ئه‌مڕۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌تیش پارتی له‌وه تێگه‌یشتووه‌و پشت به‌خودا ئه‌و هه‌ڵانه‌ی پێشتر روویان داوه، روو ناده‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ڵانه‌ی پێشووش له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم نه‌كراوه، به‌ڵكو له خوارتره‌وه كراوه، ئێستا لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه له پارتی دیموكرات و بزووتنه‌وه‌ی بابلیونیش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی بابلیون و یه‌كێتیی نیشتمانیش به‌شێك نین له كێشه‌كان، به‌ڵكو به‌شێكین له چاره‌سه‌ر
سه‌باره‌ت به دوا سه‌ردانی پاپا بۆ موسڵ، وتی: سه‌ردانی پاپا زۆر گرنگ بوو، نه‌ك هه‌ر بۆ عیراق، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ناوچه‌كه، چونكه هه‌ندێك وڵات نه‌یانده‌زانی مه‌سیحی له عیراقدا ماوه، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا هانده‌رێكی زۆر باش بوو بۆ رێكخراوه‌كان تا به‌شداری له بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وادا بكه‌ن، ئێستا له ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌ندێك شوێنمان هه‌یه زۆر له به‌غدا جوانتره، به‌ڵام كه باس ناكرێت، ئه‌وه‌یان له ئه‌ستۆی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه.
دۆخی ناوخۆی مه‌سیحییه‌كانی عیراق
له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی مه‌سیحییه‌كانی عیراقه‌وه وتی: ئێمه له عیراق 14 تایه‌فه‌ی جیاجیای مه‌سیحیمان هه‌یه، سریانه، كلدانه، ئاشووره، ئه‌رمه‌نه‌و ..هتد، ئه‌م تایه‌فانه‌ش له ناوخۆیاندا كێشه‌ی خۆیان هه‌یه، هه‌ر تایه‌فه‌یه‌ك په‌تره‌كی خۆی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارێكی مه‌سیحییه‌كان ته‌نیا له یه‌ك كه‌سه‌وه ده‌رناچێت، به‌ڵكو ده‌بێ رێز له سه‌رجه‌م تایه‌فه‌كان بگیرێت، ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی بابلیون، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیمان له كه‌سانی سه‌ر به تایه‌فه‌ی جیاجیا پێكهاتووه، ره‌نگه سریانه‌كان ئه‌ندامیان زۆر بێت له كلدانه‌كان له ناو مه‌كته‌بی سیاسیماندا، كه خاوه‌نی بڕیاری خۆیانن و بڕیاره‌كانیشیان رێزی لێ ده‌گیرێت، چونكه ئێمه پێمان وایه، مه‌سیح هه‌ر یه‌ك مه‌سیحه‌و ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موان له ژێر یه‌ك كه‌نیسه‌دا كۆ بكه‌ینه‌وه.
پشتیوانی مه‌سیحییه‌كان
له‌باره‌ی رۆڵی حكومه‌ت و لایه‌نه‌كان له پشتیوانی كردنی مه‌سیحییه‌كانی عیراقدا وتی: له 2003وه تا ئێستا هیچیان بۆ مه‌سیحییه‌كان نه‌كردووه، له به‌غدا رۆڵی پێكهاته‌ی مه‌سیحی په‌راوێز خراوه، له هه‌رێمیش پارتی مه‌سیحییه‌كی ده‌هێناو له ده‌نگداندا پشتیوانی لێ ده‌كردو پێی ده‌وت بڕۆ بۆ خۆت مه‌سیحی به‌و باسی رۆڵی پارتی بكه، به‌ڵام ئه‌مه رۆڵی پێكهاته‌ی مه‌سیحی نییه، مه‌سیحی نامه‌به‌ر نییه، تا نامه‌و په‌یامه‌كان بگه‌یه‌نێت، پێكهاته‌ی مه‌سیحی پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌ن و كۆنی عیراقه، یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه ئێستا له هه‌رێم كاتێك باسی پێكهاته‌ی مه‌سیحی ده‌كرێت و قسه له‌سه‌ر بڕگه‌یه‌كی دیاریكراوی تایبه‌ت به مه‌سیحییه‌كانه، لایه‌نه‌كانی دیكه شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه، به‌ڵام له راستیدا یه‌كێتیی نیشتمانیمان سه‌رپشك كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا زۆربه‌ی مه‌سیحییه‌كان پێیان وایه یه‌كێتیی نیشتمانی تاكه لایه‌نه كه راستگۆیە له‌گەڵ پێكهاته‌ی مه‌سیحی، جیاوازییه‌كه زۆره، من پێم وایه ئه‌گه‌ر پارتی له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت، له داهاتوودا تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێت.
ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید