تیرۆریستێك لە گۆپاڵە دەستگیركرا

11:04 - 2022-09-19
کوردستان
465 جار خوێندراوەتەوە

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە هێزەكانیان، لە گۆپاڵە تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: لەسەر بنەمای هەبوونی زانیاریی وردی پێشوەختەی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، پاش وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە، تیرۆریست (ح،ج،م) كە باوكی تیرۆریست (ع،ح،ج) ناسراو بە (عبود)، كە لە گرتەیەكی ڤیدۆییدا لە ساڵی 2015 لەگەڵ گەورە تیرۆریست مەلا شوان، دەركەوت و بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری فۆردی بۆمبڕێژكراو ناردی خۆی تەقاندەوە بە هێزەكانی پێشمەرگەدا، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا لەلایەن هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە رۆژی 14/9/2022 لە شارۆچكەی گۆپاڵە دەستگیركرا.

#بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان