سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی حەشدی شەعبی کۆبۆوە

11:52 - 2022-09-20
کوردستان
545 جار خوێندراوەتەوە

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.

‏‎لە دیدارێكدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكان تاوتوێكران و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و رەوینەوەی گرژییەكان گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری كردەوە و داوایكرد، لایەنەكان نەرمی بنوێنن و سازش لە داواكارییەكان بكەن، چونكە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان كاری لەپێشینەیە و دەبێت هەموو هەنگاوەكان بەو ئاڕاستەیەدا بێت.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان