كۆنسێرتێكی گۆرانی و میوزیك له سه‌نته‌ری رۆشنبیریی كه‌ركوك بۆ (ئه‌ستێره‌كانی كه‌ركوك) سازكرا به به‌شداریی هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان:دینا، لاڤین، عیماد جاف، دانا تایه‌ر، محه‌مه‌د شوانی كه هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند گۆرانییه‌كیان پێشكه‌شكرد و كۆنسێرته‌كه‌ش ده‌رفه‌تێك بوو بۆ ده‌ركه‌وتنی چه‌ند ده‌نگێكی نوێی كوردیی له كه‌ركوك.
له‌وباره‌یه‌وه سیروان عومه‌ر، سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان، وتی: سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركوك، به سپۆنسه‌ری ناوه‌ندی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی كه‌ركوكی ی.ن.ك كۆنسێرته‌كه‌ی سازكردووه و ماوه‌یه‌كی زۆره له شاری كه‌ركوك كۆنسێرتی هونه‌ر و گۆرانی سازنه‌كراوه، بۆیه پێمان باشبوو له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كۆنسێرته‌وه خزمه‌تێك به هونه‌رمه‌ندانی شاره‌كه بکەین.
هێمن ئه‌حمه‌د