״یەكێتی، لەگەڵ سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكەدایە״

10:47 - 2022-09-22
کوردستان
306 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە لە هەولێر پێشوازیكرد لە یاكۆ بێرەندس كونسوڵی هۆڵەندا.
‎لە دیدارەكەدا سەعدی پیرە، تێڕوانینی یەكێتی سەبارەت بە دۆخی گشتیی سیاسیی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە خستەڕوو و رایگەیاند: یەكێتی، لەگەڵ سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكەدایە. لای خۆیەوە كونسوڵی هۆڵەندا، رایگەیاند: حكومەتی وڵاتەكەی خوازیاری تەبایی و یەكڕیزیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە و بەو هیوایەشن كە حكومەتی بەغدا و هەرێم هیچ كێشە و گرفتێكیان نەمێنێت.

#سەعدی ئەحمەد پیرە

بابەتە پەیوەندیدارەکان