سەرەخۆشی

11:18 - 2022-09-22
کوردستان
672 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان: خانەوادە و كەسوكاری مقەدەم مستەفا برایم مستەفا

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مقەدەم مستەفا برایم مستەفا پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاو و فەرماندەی تێكۆشەر و برای شەهیدان (شەهید مینە و شەهید عەبدوڵڵا)م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە تێكۆشەر و قوربانیدەرەكەتان دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

#دەرباز كۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان