مەحمود شێرزاد
ئه‌هیمسا(ahimsa)
وشه‌ی ئه‌هیمسا (ahimsa) له دووبه‌ش، واته له (a) و (himsa) پێكهاتووه. پێشگری (a) به‌مانای «نا» و وشه‌ی (himsa) به مانای كوشتن و برینداركردن دێ، واته به‌یه‌كه‌وه ده‌بنه ئه‌هیمسا (ahimsa) كه وشه‌یه‌كه هه‌ڵگری باری مانایی نه‌رێنییە، یانی پێشگری نه‌رێنی ئه‌ی (a) به مانای ره‌دكردنه‌وه‌ی كوشتن و بریندار كردنه (himsa)، واته به یه‌كه‌وه مانای ناتوندوتیژیی ده‌ده‌ن. كه‌واته چه‌مكی (ئه‌هیمسا) یا ناتوندوتیژی له دوو ره‌هه‌ندی سه‌ره‌كی و زۆر گرنگ پێكهاتووه.
یه‌كه‌م: ره‌هه‌ندی (خۆپاراستن)، واته خۆپاراستن له هه‌ر چه‌شنه كرده‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتێكی توندوتیژییانه به‌رامبه‌ر به ئه‌وانیتر. ئه‌م ره‌هه‌نده‌یان كه به ره‌هه‌ندی نه‌رێنی (منفی) یا (پاسیڤ)یش به ناوبانگه، بریتیه له‌وه‌ی كه چالاكوانی ناتوندوتیژ به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ بارودۆخێكدا بۆی نیه له توندوتیژی كه‌ڵك وه‌رگرێ و به‌رامبه‌ره‌كانی له رووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه ئازار بدا. ئه‌م ره‌هه‌نده‌یان كار له سه‌ر پاسیڤكردنی جه‌سته ده‌كا، یانی چالاكوانی ناتوندوتیژ یا مه‌ده‌نی به جه‌سته ده‌وه‌ستێ و نابێ هیچ جۆره هێرش و رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كی نامرۆیی جه‌سته‌یی بنوێنێ، واته وه‌ك مارتین لۆته‌ركینگ ده‌ڵێت: (ئه‌م شێوازه له بواری جه‌سته‌ییه‌وه بێ جووڵه و له بواری روحییه‌وه هێرشبه‌ره، واته له رووی جه‌سته‌ییه‌وه نه‌رێنی و بێ جووڵه‌یه و له رووی «زه‌یینی« و «روحی و ده‌روونی«یه‌وه هێرشبه‌ر و چالاك و ئه‌رێنییه).
دووه‌م: ره‌هه‌ندی (رووبه‌رووبونه‌وه) یا (به‌ره‌نگاری و خۆراگری ده‌روونی)، ئه‌م ره‌هه‌نده‌یان كه به ره‌هه‌ندی چالاك (ئه‌كتیڤ) یا ئه‌رێنی (پۆزه‌تیڤ)یش به ناوبانگه، به پێچه‌وانه‌ی ره‌هه‌ندی یه‌كه‌م كار له‌سه‌ر (روح و ده‌روون)ی مرۆڤ ده‌كا، واته ئه‌گه‌ر ره‌هه‌ندی یه‌كه‌م (جه‌سته) ده‌وه‌ستێنێ، ره‌هه‌ندی دووه‌م (روح و ده‌روون) چالاك ده‌كا. هه‌ندێ له بیرمه‌ندان ئه‌م ره‌هه‌نده‌یان به ره‌هه‌ندی هێرش كردنی (ده‌روون)یش مانا كردۆته‌وه، به‌ڵام ناوزه‌د كردنی ئه‌م ره‌هه‌نده به هێرشكردن ره‌نگه زۆر دروست نه‌بێ، چونكه وشه‌ی (هێرش) له‌سه‌ر بنه‌مای ئاوازی ده‌ربڕینه‌كه‌ی زۆربه‌ی كاته‌كان ئه‌م وێنایه لای بیسه‌ر دروست ده‌كا كه ئه‌م وشه‌یه هه‌ڵگری ره‌گه‌زێكی ناعه‌قڵانی و توندوتیژییانه‌یه، به‌ڵام كاتێ چالاكوان كار به‌و ره‌هه‌نده ده‌كا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئازایانه و ئارام له به‌رامبه‌ر ئه‌ویدیكه‌دا ده‌وه‌ستێ و له‌سه‌ر بنه‌مای ئەشق و هەقیقەت و رێز هه‌وڵده‌دا له گه‌ڵ ده‌روونی ئه‌ویتر په‌یوه‌ندی دروست بكات، لێره‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ی مهاتما گاندی وه‌بیردێنمه‌وه كه ده‌ڵێت: (خه‌باتی مه‌ده‌نی په‌یوه‌ندی گرتنه له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیكه‌دا). ئه‌م ره‌هه‌نده‌یان ده‌مانباته ناو هاوكێشه‌ی یه‌كێتی و هاوناوه‌رۆكی نێوان كرده و رۆح و ئاخێو، واته له نێوان كرده‌وه و ده‌روون و قسه‌كردندا په‌یوه‌ندییه‌كی جه‌وهه‌ری و هارمۆنیك هه‌یه.
كه‌واته ناتوندوتیژی هه‌م (خۆپاراستن)ه و هه‌میش (رووبه‌رووبونه‌وه و به‌ره‌نگاری و خۆڕاگرییه)یه، به جۆرێك كه جه‌سته ده‌وه‌ستێ و ده‌روون له سه‌ر بنه‌مای ئەشق و هەقیقەت به‌ره‌نگاری ده‌كا، ئه‌م مۆدێله له به‌ره‌نگاری له هه‌ناوی خۆێدا هه‌ڵگری ره‌هه‌ندێكی زۆر به‌هێز و كاریگه‌ره، به جۆرێك كه به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و خێرا ده‌گاته ناو روح و ده‌روونی ئه‌ویتر، واته هه‌وڵده‌دا په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌روون و روحی ئه‌ویدیكه‌دا بگرێ و به‌ره به‌ره له ده‌روونه‌وه توشی هه‌ڵوه‌سته و گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی بكا، واته رێك ئه‌و گۆڕانه‌ی كه دواجار ده‌بێ له به‌رامبه‌ر ئه‌وانیدیكه و له‌سه‌ر ئاستی پانتایی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رجه‌سته بێته‌وه، چونكه ئه‌و شته‌ی كه مرۆڤه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌نه‌وه پێشتر له‌ناوناخی خۆیاندا بنیاتیان ناوه، بۆیه مهاتما گاندی ده‌ڵێت: (سه‌ره‌تا چراكه به‌ره‌و ناخی خۆت و له ناخی خۆتدا داگیرسێنه)، یا له شوێنێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت: (ئه‌و گۆڕانه به كه له جیهاندا ده‌ته‌وێت).
بۆ ئه‌وه‌ی به دروستی له مانای ناتوندوتیژی تێبگه‌ین جیا له تێگه‌یشتن له چه‌مكی (ئه‌هیمسا) پێویسته ئاماژه بە چەمکی «هەقیقەت»(ساتیاگراها)ش بکەین.
ساتیاگراها(satyagraha)
مهاتما گاندی دوو چه‌مكی ئه‌هیمسا (ahimsa) و ساتیاگراها (satyagraha)، واته دووچه‌مكی ناتوندوتیژیی و پێداگری بۆ دۆزینه‌وه و گه‌یشتن به هەقیقەت به دوو رووی یه‌ك دراو ده‌زانێ. وشه‌ی سانسكریتی ساتیا (satya)به مانای (هەقیقەت) دێت، كه له وشه‌ی (سات) یانی (ئه‌وه‌ی كه هه‌یه) سه‌رچاوه ده‌گرێ، پشتگری (گراها)ش هێمایه بۆ پێداگری له‌سه‌ر گه‌ڕان به شوێن هەقیقەت(ساتیا)دا و به‌مانای به‌رجه‌سته كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌هایه دێ. ئه‌و مانایه‌ی كه له وشه‌ی (ساتیا)دا خۆی حه‌شارداوه و ئێمه ده‌بێ له رێگه‌ی تێفكرینی ورده‌وه بیدۆزینه‌وه، بریتیه له‌وه‌ی كه ته‌نیا (هەقیقەت) بوونی هه‌یه، چونكه هەقیقەت شتێك نیه په‌یوه‌ندی به شوێن و كاتێكی تایبه‌ت و بارودۆخێكی دیاریكراوه هه‌بێ، به‌ڵكو هەقیقەت له‌و روانگه‌یه‌وه كه مهاتماش ئاماژه‌ی پێده‌كا سێ تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌یه، یه‌كه‌م: پێشوه‌خت ئاماده‌ییی هه‌یه و دروست ناكرێت، دووه‌م: شتێكه جه‌وهه‌رێكی نه‌گۆڕی هه‌یه، سێیه‌م: جه‌وهه‌رێكی ئه‌رێنی(پۆزه‌تیڤ)ی هه‌یه. لێره‌وه ئه‌ركی مرۆڤی ساتیاگراهی یا چالاكوانی ناتوندوتیژ ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو بواره‌كاندا به شوێن ئه‌و هەقیقەته‌دا بگه‌ڕێ و له پێناو دۆزینه‌وه‌شیدا هه‌موو شێواز و كه‌ره‌سته‌یه‌كی گونجا و مرۆیی بكار بێنێ.
هه‌رچه‌ند له باره‌ی بوون و نه‌بوونی هەقیقەته‌وه روانگه‌ی جۆراوجۆری فه‌لسه‌فی و روناكبیرانه هه‌یه، به‌ڵام ئێمه هیچ یه‌ك له‌و روانگانه‌ی كه له ژێر كاریگه‌ری روانگه و ئامانجی به‌رژه‌وه‌ندیخوازنه‌ی هه‌ندێ له ئایین و مه‌زهه‌ب و ئایدۆلۆژیا و زانسته نوێیه‌كاندان به بنه‌ما وه‌رناگرین و له بنه‌ڕه‌تیشدا دروست نین، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و هەقیقەته‌ش كه ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌و سێ تایبه‌تمه‌ندییه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بێ ئه‌وه هەقیقەت نیه، كه‌واته مه‌به‌ستی ئێمه له‌م نووسینه‌دا ئه‌م مۆدێله‌یه له هەقیقەت كه خاوه‌نی ئه‌و سێ تایبه‌تمه‌ندییه‌ی سه‌ره‌وه‌یه. واته (هەقیقەت) وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌پێی ئاستی جۆراوجۆری تێگه‌یشتنه‌كانمان دروستی ده‌كه‌ین و ده‌كه‌ینه بنه‌مای چالاكییه ده‌روونی و ده‌ره‌كییه‌كانمان.