رۆژی (20/9/2022) یادی پێنج ساڵه‌ی مه‌رگی له‌ناكاوی تۆیه، ئه‌و مه‌رگه‌ی تۆ به جه‌سته ماڵئاوایی ده‌كه‌یت و بۆ هه‌میشه له دڵی كوردستانی نوێ-دا ده‌ژیت. لێره‌دا ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵت بدوێم و هه‌ندێ راز و نیازت له‌باره‌ی كوردستانی نوێ و فۆتۆوه له‌گه‌ڵ بكه‌م. دڵنیام گوێت لێم ده‌بێت، كه‌سیش نه‌ڵێت چۆن.
به‌یانییه هه‌ندێك له كوڕه‌كان له ده‌وری مێزه‌كه‌م به پێوه وه‌ستاون، نوكته‌یه‌كیان بۆ ده‌گێڕمه‌وه، كه رووی مه‌جلیسی نییه، هه‌موان قاقا پێده‌كه‌نین، له‌پڕ تۆ خۆت ده‌كه‌یت به ژووردا، ده‌ترسم گوێت لێ بووبێت، سوێندت ده‌ده‌م ده‌ڵێی گوێم لێ نه‌بووه.
ئه‌ژین، هه‌موو رۆژێك له‌ناو باخچه‌كه‌ی كوردستانی نوێ كه وێنه‌كه‌ت ده‌بینم، ده‌ڵێی به‌فر باریوه و تۆش یه‌ك به‌یه‌ك وێنه‌مان ده‌گریت و گوێ به‌و تۆپه‌ڵه به‌فرانه ناده‌یت كه له‌ملاو لاوه تێت ده‌گرن. زۆرجار هه‌ر به‌ڕاستی له هۆڵه‌كانی رۆژنامه و راڕه‌وه‌كانی ده‌تبینم، هه‌ست ده‌كه‌م تۆ نه‌ك هه‌ر به رۆح به جه‌سته‌ش له‌گه‌ڵمانی.
ئه‌ژین ئێمه هێشتا ئه‌ژین و به‌رده‌وامین، زۆرجار فۆتۆكانی تۆ به‌سه‌رده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وسا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت تۆ چه‌ند له‌ش سووك و رۆح سووك و خۆنه‌ویست بوویت، سه‌ره‌ڕای ئازاره‌كانت سه‌ره‌ڕای رێگرییه‌كان به عه‌شقه‌وه ئیشت ده‌كرد، ده‌چوویته سه‌ر شوێنه به‌رز و مه‌ترسیداره‌كان وێنه‌ت ده‌گرت و فۆتۆ ستۆریت دروست ده‌كرد. رۆژانی هه‌ینیش ئیسراحه‌تت له خۆت حه‌رام ده‌كرد و ده‌چوویته به‌ره‌كانی جه‌نگی داعش و فۆتۆ ستۆریت له وێنه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزی ژنان دروست ده‌كرد.
ئه‌ژین ئاسووده‌به، ئارام بنوو، دڵنیابه تۆ بۆ هه‌میشه له دڵی ئێمه‌دا ده‌ژیت، بۆ هه‌میشه له كوردستانی نوێ-دا به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه. ته‌نیا جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه ئیتر تۆ نایه‌ی بۆ لای ئێمه، ئێمه دێین بۆ لای تۆ، تۆ ده‌بیته خانه‌خوێ و ئێمه ده‌بینه میوان.
ئارام بنوو، ئاسووده‌به، یادت به‌خێر.
سه‌رنووسه‌ر