هەماهەنگی مەڵبەندەكان لەناوچە دابڕێنراوەكان لەگەڵ یەكتری و دەزگاكانی هەرێم و حكومەتی ئیتحادی

01:37 - 2022-09-22
کوردستان
618 جار خوێندراوەتەوە

لە كۆبوونەوەیەكدا ئەمڕۆ 22/9/2022 بەسەرپەرشتی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و بە ئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندەكانی ناوچە دابڕێنراوەكان لە (شەنگاڵ و كەركوك و دوزخورماتوو و مەخمور و خانەقین) و سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گفتوگۆ لەسەر یەكخستی توانا و هەڵوێستەكانی یەكێتی و هێزە سیاسییەكانی كوردستان كرا بۆ داكۆكیكردن لە ویست و داخوازییەكانی خەڵكی ناوچە دابڕێنراوەكان لە رووی ژیان و خزمەتگوزارییەوە، چ لەلایەن حكومەتی ئیتحادی و چ لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.
هەڤاڵ ئاسۆ مامەند رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خەڵك و خاكی ئەم ناوچانە بە بەشێك لە ستراتیژی دوورمەودای خۆی دەزانێت و لەبەر رۆشنایی سیاسەتی راست و دروستی سەرۆك مام جەلالدا بۆ پێكەوەژیان و خزمەتكردنی میللەتەكەمان لەو ناوچانە بەهەموو شێوەیەك داكۆكی لێدەكات و وتیشی: پێویستە وەك یەكێتی سیاسەتێكی گشتگیری كوردستانی لە سەرجەم ناوچە دابڕێنراوەكان رەچاو بكرێت و پێكەوە داكۆكی لێبكەین و بیكەینە بەشێكی دانەبڕاو لە سیاسەتی هەموو لایەنە كوردستانییەكان، بەتایبەتی یەكێتی لە هەموو ئەو ناوچانە نوێنەری لەپەرلەمانی عیراق هەیە.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر گەڵاڵەكردنی پڕۆژەیەكی پێویست بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان كرا و مەكتەبی راگەیاندن و كەناڵەكانی راگەیاندنی یەكێتی راسپێردران بایەخی زیاتر بەو ناوچانە بدەن  لە رووی كێشە و گرفتە جۆراوجۆرەكانی كومەڵانی خەڵكەوە.

 

#ناوچە دابڕێنراوەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان