دیانا ئەحمەد
له سایه‌ی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی ته‌كنه‌لۆژیاوه به‌تایبه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای میدیایی و به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی
نادروست لە پێناوی گۆڕین و شێواندنی رێره‌وی راستییه‌كان و ده‌ستكاریكردن و گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له وته و وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی و تێكه‌ڵكردنی به چه‌ند بابه‌تێكی دروستكراو و هه‌ڵبه‌ستراو له‌پێناوی ئاوه‌ژووكردنەوەی راستییه‌كان و به‌لاڕێدابردنی رای گشتی.
به‌داخه‌وه ئه‌م كاره له كوردستان ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن كه‌سانی ده‌روون نه‌خۆش په‌ناده‌برێته به‌ر ئه‌و كاره دزێوانه ئه‌ویش به‌هۆی خۆ به‌كه‌مزانین و نه‌بوونی توانای روبه‌ڕوبوونه‌وه و ململانێی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی راستی و ره‌وایه‌تی لای ئه‌وانه‌ی كه په‌ناده‌به‌نه به‌ر ئه‌وكاره ناڕه‌وایه.
هاوكات له كوردستان له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و له‌سه‌ر ئاستی تاك په‌نا ده‌برێته به‌ر ئه‌و كاره بۆ له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان له بواره جیاجیاكاندا به‌مه‌به‌ستی لێدان و سنوورداركردن و وه‌ستاندنیان له به‌رده‌وامیان، چ له رووی ده‌ركه‌وتن و چ له كاریگه‌رییه‌كانیان له بواره جیاجیاكاندا.
هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ردا هه‌مان كاری دزێو دەکرێت به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه كاریگه‌ره‌كان به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیان كه په‌یوه‌ست به جه‌ماوه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و نیشتمان.
به داخه‌وه ئێستا به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه كه له رێگه‌یه‌وه به‌ئاسانترین شێوه ده‌توانرێت راستییه‌كان بشێوێنرێت و هەوڵ دەدرێت كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كانی پێ له‌كه‌دار بكرێت، چ له رووی ده‌نگ چ له رووی گرته ڤیدیۆییەكانه‌وه.
هاوكات ئێستا به‌ربڵاوترین ئه‌پ كه به‌كاردێت له‌لایەن ئه‌و كه‌سه نه‌ناسراوانه‌وە ئه‌پی دیپ فه‌یكه، ئه‌م ئه‌په ده‌توانێت گۆڕانكاری له سه‌رجه‌م بوارەکاندا بكات، چ به‌ده‌نگ یان به‌شێوه‌ی ره‌نگ كه له ئێستادا كێشه‌ی زۆری دروستكردووه له كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ر بۆیه پێویسته چیتر سنوورێك بۆ به‌كارهێنانی ئه‌مجۆره ئه‌پانه دابنرێت تاكو هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌توانێت ئه‌م كاره به‌دڕه‌وشتیانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بکات و كه‌سیش دووچاری ئه‌م كاره قێزه‌ونانه نه‌بێته‌وه.