سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەهاوڕێیەتی د. میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی، سەردانی دەڤەری راپەڕینی کرد.
لە میانی سەردانەکەیدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی مەڵبەندی 24 ی راپەڕینی کرد و لەلایەن هەڤاڵ ئەحمەد زرار لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەندەوە پێشوازی لێکرا.
لەمیانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ستافی مەڵبەند گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی کوردستان و رۆڵی یەکێتیی لە پڕۆسەی سیاسی کوردستان و عیراق.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتەیەکی لەبارەی دۆخی کوردستان و یەکێتی پێشکەشی بەشدارانی کۆبوونەوەکە کرد.
لە درێژەی سەردانەکەیدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ماڵی ژمارەیەک تێکۆشەر و فەرماندە و کەسوکاری شەهیدی سنوورەکەی کرد و بەشداری لە چەند پرسەیەکیشدا کرد.
فۆتۆ: هاوژین شەریف