پارەی کارەبای ماڵان راستەوخۆ وەردەگیرێت

05:46 - 2022-09-25
کوردستان
429 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتیان لەبارەی وەرگرتنی پارەی کارەباوە
بڵاوکردۆتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ئاگادارییەكى گرنگ بۆ هاوبەشانى كارەبا
لەسەر بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كارەبا، بەهۆكاری كەمبوونەوەى (سیولەى پارە) بۆ پێدانی مووچە و دابینكردنى خزمەتگوزارییە پێویستەكان لە نەخۆشخانەكان و ئاو و كارەباو رێگاوبان، كە بەو هۆیەوە زۆرێك لە پڕۆژەكانی ئەو بوارانە پەكیان كەوتووە و ناتوانرێت تەواوبكرێن، هەر بۆیە لە پلانماندایە، كە تا ئەمڕۆ ئەو قەرزانەی كارەبا كە لای هاووڵاتی ئاسایین لە (پۆلی ماڵان) كۆبووەتەوە لێپرسینەوە لەبارەیانەوە نەكرێن تا لە داهاتوودا حكومەت بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە دەدات، بەڵام لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) وەردەگیرێت لە بەردەم ماڵاندا و لە لایەن ژمێركارانەوە (عدادى كارەبا).
بۆیە داواكارین لە هاووڵاتیان كە هاوكارێكی باشی ئەم پڕۆسەیە بن كە هەم بەسوودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت، هاووڵاتیان بەشێك لە ئەركەكانیان كەم دەبێتەوە و پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى پارەى كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لە بەردەم ماڵاندا ئەو كارە دەکرێت و ئەم پڕۆسەیەش بۆ چارەسەری كێشەی خزمەتگوزارییە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانییە.

راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى كارەباى سلێمانى

#كارەبای نیشتمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان