سۆزیار یوسف
مارکۆ ئەسینسیۆی ئیسپانیی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند، هەرگیز بیری لەوه نهكردۆتهوه له داهاتوو یاری بۆ بارسێلۆنا بكات.
ئەسینسیۆ له لێدوانێكی رۆژنامهوانی ئاماژهی بهوهشكردووه، نازانێت له داهاتوودا چی ڕوو دهدات، ئێستا ناتوانێت وهڵام بداتهوه، بهڵام نهیشاردۆتهوه كه نازانێت بارسێلۆنا ئارهزووی گواستنهوهیان كردووه یان نا چونكه ژمارهیهك تیپ ئارهزووی خۆیان دهربڕیوه له ماوهی رابردوو.
ئەسینسیۆ، ئهم وهرزه كۆتا وهرزی گرێبەستەکەیهتی لەگەڵ لۆس بلانکۆس و پێناچێت گرێبەستەکە درێژ بکاتەوە، رەنگە لە هاوینی داهاتوو ماڵئاوایی بكات و لە کۆتایی وەرزی 2022-2023 یاریزانە ئیسپانییەکە دەتوانێت بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە هەر یانەیەک بکات کە ئارەزووی بکات، هەروەها مافی ئەوەی هەیە لە مانگی یەکەمی داهاتوودا لەگەڵ هەر تیپێکدا گفتوگۆ بکات.
ئەسینسیۆ تەمەنی 26 ساڵە و لە ساڵی 2015 لە مایۆرکا پەیوەندی رووی له ریال مهدرید کردووە، لە 239 یاریدا 50 گۆڵی تۆمارکردووە.