لەدیداری یەکێتی لەھەولێر

دەرباز کۆسرەت رەسول خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بەدکتۆر رێبوار ئیسماعیل کرد

03:19 - 2022-03-31
کوردستان
639 جار خوێندراوەتەوە

لەمیانی وتارێکی لەدیداری یەکێتی لەھەولێر ،دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند لەومینبەرەوە دەمەوێت زۆر سوپاسی براو مامی گەورەمان کاک دکتۆر رێبوار بکەین ، بەداخەوە لەدەستداو دەستکردنی مەڵبەند بەندە حزوری نەبوو، دکتۆر رێبوار پیاوێکی تێکۆشەر و قارەمان و لەخۆبوردوو، بێدابران پەنجا ساڵی تەمەنی خۆی و گەنجی خۆی پێشکەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردوە .
وتیشی لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان خۆتان دەزانن گۆڕانکاریەکان بەرێوەیە، بۆیە شتێکی ئاسایە گۆڕانکاری لەپۆستێک بۆ پۆستێکی تر بکرێت.
دەرباز کۆسرەت رەسول راشیگەیاند بەناوی خۆم و ھەڤاڵانم لەئەنجومەنی سەرکردایەتی ھەولێرەوە زۆر سوپاسی دکتۆر رێبوار دەکەین ، سەرەرای ئاستەنگەکان مەسئولانە ئەرکەکانی خۆی ڕاپەراند ، وتیشی دکتۆر رێبوار تۆ مامێکی گەورەی ئێمەی و شانازیت پێوەدەکەین ، دڵنیاشیم لەئەرکی داھاتوشتدا دەتوانی جێدەستت دیاربێت و ھاوکار و پشتیوانتین .
لەکۆتایشیدا دەرباز کۆسرەت رەسول خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بەدکتۆر رێبوار ئیسماعیل کرد.

#دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان