بە هەوڵی یەكێتی، بەشە نەوتی پارێزگاكانی هەرێم دابین دەكرێت

02:05 - 2022-10-11
کوردستان
595 جار خوێندراوەتەوە

بە هەوڵی پەرلەمانتارانی یەكێتی، وەزارەتی نەوتی عیراق بەشە نەوتی پارێزگاكانی هەرێم دابین دەكات.
دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی، رایگەیاند: دوای چەندین جار لە هەوڵ و بەدواداچوونمان بۆ دابینكردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی، لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا وەزارەتی نەوتی عیراق بەشە نەوتی پارێزگاكانی هەرێم دابین دەكات. 
وتیشی: چەند مانگێكە بە دیاریكراوی لە 12/5ەوە بە نووسراوی رەسمی وەزارەتی نەوتی عیراق، وەڵامی ئەرێنیمان وەرگرتووە بۆ دابینكردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی بۆ پارێزگای سلێمانی، بۆ هەمان مەبەستیش چەندین سەردان و كۆبوونەوەمان لەگەڵ لێپرسراوان و لایەنی بەرپرس كردووە، كە دواجار دوێنێ 10/10 بەڵێنی ئەوەمان وەرگرت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەو بەشە نەوتە سپییەی بۆ هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی بڕیاری لێدراوە، دابینكراوە و ماوەتەوە سەر گواستنەوەی بۆ هەرێمی كوردستان.

# نەوتی سپی

بابەتە پەیوەندیدارەکان