پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند لە چەند رۆژی رابردوودا پیاوێکیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی ئەوەی هێرشی کردۆتە سەر سەگێکی پۆلیس و سەگەکەی گەستووە.
لە بەیاننامەیەکیاندا پۆلیس روونیکردەوە لە شارۆچکەی جینشیم-گۆستافسبۆرگ رۆژئاوایی ژنێک و دوو پیاو لەژێر کاریگەری ئەلکهولدا بەشێوەیەکی شەڕانگێز رەفتاریان کردووە و ئەوان توانیویانە بە هێزی جەستە بەسەر یەکێکیاندا زاڵ بن، هاوکات ژنەکە کە تەمەنی 35 ساڵە بۆکسێکی لە پۆلیسێک داوە و یەکێکی دیکەیان کە تەمەنی 29 ساڵە گازی لە سەگێکی پۆلیس گرتووە، بەڵام خۆشبەختانە سەگەکە سەلامەتە و تووشی هیچ نەبووە، دواجار هەرسێکیان شەوێکیان لە زینداندا بەسەر بردووە تاوەکو کاریگەری ئەلکهولەکەیان لەسەر نەماوە.
سەرچاوە: الامارات الیوم