لەم کاتەدا كەشی زستانە لە هەرێم و عیراق دەست پێدەكات

04:08 - 2022-10-18
کوردستان
543 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گشتی كەشناسی عیراق رایگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەوە پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكەن و ئەگەری بارانبارینیش لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عیراقدا هەیە.
دەستەی گشتی كەشناسی عیراق لە راگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ چەند رۆژی داهاتوو خستەڕوو و رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەورە دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بەرۆژانی رابردوو نزم دەبنەوە، رۆژی پێنجشەممەش بەهەمانشێوە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، خێرایی با لە نێوان10-20 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دەبێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، رۆژی هەینی لە چەند ناوچەیەكی ناوەڕاستی عیراق و هەرێمی كوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە، پلەكانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەكەن، لە ناوچەكانی باشووری عیراقیش بەهەمانشێوە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و پێشبینیش دەكرێت خێرایی با زیاد بكات، رۆژی شەممەی داهاتووش بەهەمان شێوە ئەگەری نمەباران هەیە و پلەكانی گەرماش لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات بەردەوام روو لە نزمبوونەوە دەكەن و بەرەو كەشێكی زستانە هەنگاو دەنێین.

#دەستەی گشتی كەشناسی عیراق #كەشوهەوا

بابەتە پەیوەندیدارەکان