د.یوسف گۆران: پێویستمان بەتازەكردنەوەی شێوازی كاری حزبی هەیە

04:14 - 2022-10-18
کوردستان
709 جار خوێندراوەتەوە

د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پێویستی دەزانێت دامودەزگاكانی یەكێتی بەرنامەی كار و شێوازی بیركردنەوەیان بگۆڕن و لەسەر شێوازێكی مۆدێرن كار بكەن.
د.یوسف گۆران لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA  دەڵێت: "سەرباری تازەكردنەوەی فكری حزبی، پێویستمان بەتازەكردنەوەی دامەزراوە و شێوازی كاری حزبیشمان هەیە".
لێپرسراوی سەنتەری دیراساتی گشتی "دیاردەی گەندەڵی" بەمەترسی بۆسەر جومگەكانی حوكمڕانی و حزبیش دەزانێت و رایدەگەیەنێت: "پێویستە یەكێتی لەسەر گەندەڵی سیاسەتی توندبێت".
لەو دیدارەدا كە لە PUKMEDIA  بڵاودەكرێتەوە، د.یوسف گۆران بەڕاشكاوی قسە لەسەر رۆڵی مەڵبەندەکە لە بەرهەمهێنانی ئەگەر و بژاردە بۆ بڕیاردانی حزبی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە لایەن یەكێتییەوە دەكات و چەند تەوەرێكی دیكەش بابەتی دیدارەكەیە.

#د.یوسف گۆران

بابەتە پەیوەندیدارەکان