سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/10/2022 کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق.
لە دیدارێکدا، کە دکتۆر محەمەد سابیر ئامادەی بوو، کۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری عیراق کردو هیوای خواست بە پاڵپشتی و پشتیوانی هەموو لایەک سەرکەوتوو بێ لەم ئەرکە تازەیەی.
لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری عیراق سوپاسی کۆسرەت رەسوڵی کرد و دووپاتیکردەوە کە ئامانجیەتی خزمەت بکا لە عیراقێکی فیدراڵ و دیموکراتدا لە چوارچێوەی بنەماکانی دەستووری عیراق.