مەكتەبی راگەیاندن سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند ئیسماعیل خەیات دەكات

02:03 - 2022-10-20
کوردستان
688 جار خوێندراوەتەوە

خوشكی بەڕێز  گەزیزە خان  خانەوادەی کۆچکردوو 
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوڕێی ژیانتان و هونەرمەندی بەناوبانگ مامۆستا ئیسماعیل خەیاتمان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە بە ناوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە سەرەخۆشی لەئێوە و منداڵ و كەسوكار و هاوڕێیانی دەكەین.
سەبووری بۆ ئێوە و بەهەشتی بەرینیش بۆ هونەرمەندی كۆچكردوو .

بۆ هەمیشەش دەست و پەنجە و هونەرەكەی مامۆستا خەیات وەك نوێنەری هونەری نەتەوەیی لە پایتەختەكانی جیهان لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.
جارێكی تریش سەرەخۆشیمان دووبارە دەكەینەوە.

مەكتەبی راگەیاندنی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

#مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان