کۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سودانی دەکات

03:25 - 2022-10-28
عیراق
361 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز محەمەد شیاع سودانی
سەرۆک وەزیرانی عیراق


بەبۆنەی متمانە وەرگرتنی بەرنامەی کاری حکومەت و کابینەکەتانەوە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین.
ھیوای سەرکەوتن بۆ حکومەتەکەتان دەخوازین لە چارەسەرکردنی بابەتە کەڵەکەبوەکانی پێشتر لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاریدا،
پشتگیری و پاڵپشتی تەواوی خۆمانتان بۆ دەردربڕین لە بەرنامە گشتگیرەکەی حکومەتەکەتاندا بەتایبەت لە بابەتە چەقبەستوەکانی نێوان ناوەند و ھەرێمی کوردستان بە تایبەت مادەی 140ی دەستوور و مافە دەستوورییەکانی تر کە زامنن بۆ پێکەوەژیانی راستەقینە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و چەسپاندنی دادی کۆمەڵایەتی و یەکسانی لە دابەشکردنی سامان و دابینکردنی خزمەتگوزاری لە سەرجەم کایەکانی ژیاندا بۆ ھاووڵاتیان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە پێناوی دابینکردنی ژیانێکی ھێمن و سەقامگیر لە سێبەری حوکمڕانی دادپەروەرانەتاندا. 
 
 براتان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سلێمانی
 28-10-2022

بابەتە پەیوەندیدارەکان