بانکی ناوەندی ئەوروپا دووبارە رێژەی قازانج بەرز دەکاتەوە

09:55 - 2022-10-31
ئابووری
357 جار خوێندراوەتەوە

کامەران ئەحمەد سلیمان- هۆڵەندا

 جارێکی تر بانکی ناوەندی ئەوروپا رێژەی قازانجەکانی بەرزکردەوە لە شەڕکردن دژی هەڵئاوسان. سێ رێژەی قازانجی سەرەکی بە رێژەی 0.75 خاڵ زیادیان کردووە. ئە وە هەنگاوێکی گە ورەیە لەگەڵ ئەوەی کە لە مانگی سێپتەمبەردا رێژەی سودی پێشوو بەرز کردەوە. لە ماوەی سێ مانگدا، رێژەی قازانج بەرز کراوەتەوە بە دوو رێژەی سەدی، کە تیژترین و زۆرترین رێژەی بەرزبوونەوەیە لە مێژووی (ئی سی بی) بانکی ناوەندی ئەوروپادا.

بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود، بانکی ناوەندی هیوا دەخوازێت گەشەی ئابووری خاوبێتەوەو بەرزبوونەوەی نرخەکان لە ماوەیەکی درێژدا خاوبێتەوە. لە هۆڵەندا، هەڵئاوسان لە سەدا 17.1% لە مانگی ئەیلول بەرزبووەوە، ئەمەش بە هۆی گرانی نرخی وزەوە. لە هەموو وڵاتانی ناوچەی یۆرۆ بە گشتی، رێژەی هەڵئاوسان لە سەدا 9.9%یە

بە پێی ئی سی بی، هەڵئاوسان بۆ ماوەیەک زۆر بەرز بووە. لەم چەند مانگەی دواییدا، نرخی وزەی بەرزترو خۆراک. کار دەکەنە سەر نرخەکانی دیکەو ئەو کریگەرییەش دوای 9 بۆ 12 مانگ زیاتر دەرەدەکەوێت.
هەموو جۆرە رێژەکانی سوود راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ پشت بە رێژەی سیاسەتی ئی سی بی دەبەستن، وەک رێژەی قازانجی خانووبەرە، رێژەی قازانج و قەرز، قەرزی قوتابی، رێژەی سودی بۆند و بێگومان رێژەی پاشەکەوتکردن. ئەو رێژەیە لە جارەکانی دواییدا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە.
لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی رێژەی قازانجە یەک لەدوای یەکەکانی ئی سی بی، رێژەی پاشەکەوتکردن بۆ بەکاربەران دووبارە بەرزدەبێتەوە. بۆ چەندین ساڵ نزیکەی لەسەدا سفر وەستا، بەڵام لە هەفتەکانی رابردوودا سێ بانکی گەورە رایانگەیاندووە کە تا مانگی کانوونی یەکەم بەرز دەبێتەوە بۆ 0.25% 
ئەوە هێشتا زۆر کەمترە لە 1.5% قازانج کە بانکەکان ئێستا لە ئی سی بی وەریان دەگرت، کاتێک پارە لەوێ کۆ دەکەنەوە. بەپێی سایتی بەراوردکردن، ئەو راستییەی کە بانکە گەورەکان تەنیا رێژەی قازانج بەرزدەکەنەوە تا رادەیەکی سنووردار بەشێوەیەکی سەرەکی لەبەرئەوەی پێشتر پاشەکەوتێکی زۆریان هەیەو پێویست ناکات پێشبڕکێیەکی زۆر بکەن.

سەرچاوە: NOS

بابەتە پەیوەندیدارەکان