بەڕێزان: کەسوکارو خانەوادەی هونەرمەندی گەورە مامۆستا باکوری
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەو بەناوبانگی کورد مامۆستا باکوری-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
مامۆستا باکوری هونەرمەندێکی گەورەو دیاری کوردستان بوو، زیاتر لە نیو سەدە خزمەتی گەورەی رەوتی هونەری کوردی کرد، دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە بوو، رۆڵی گەورەی هەبوو لە پێگەیاندنی دەیان هونەرمەندی کورد، کۆچی دوایی ئەم کەڵە هونەرمەندە زیانێکی گەورەیە بۆ هەموومان.
بۆ کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکارو هاوڕێیان و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، یادو یادەوەری بەخێر بێت.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان