كام فیلم بە شایستەی خەڵاتی ئۆسكار دەزانرێت؟

04:25 - 2022-11-04
هەمەرەنگ
648 جار خوێندراوەتەوە

رەخنەگران و بینەرانی فیلمی All Quiet on the Western Front بە شایەنی خەڵاتی ئۆسكار دەزانن، چونكە باس لە جەنگی جیهانی یەكەم دەكات.
ئەم فیلمە تاوەكو ئێستا لە سینەماكانی جیهان بەردەوامە لە نمایشكردنی و بەهۆی بەهێزی فیلمەكەوە دەنگدانەوەیەكی زۆری هەیە، بینەرانی بە شایەنی خەڵاتی ئۆسكاری دەزانن و ماوەی فیلمەكە دوو سەعات و 48 دەقیقەیە، چیرۆكی فیلمەكە باس لە ژیانی سەربازێكی ئەڵمانی دەكات كە ناوی (باوڵ بۆمر)ە كە لەگەڵ هاوڕێیانی سەربازیی زۆرەملێی بەسەردا دەسەپێنرێت لەناو جەیشی ئەڵمانیدا، بەڵام ئەم سەربازە لەگەڵ بوونی بە سەربازی جەیشی ئەڵمانیا خۆی لەناو جەنگی جیهانی یەكەمدا دەبینێتەوە.
فیلمەكە لە مانگی ئۆكتۆبەری رابردوودا لە ئەپی نێتفلێكسی جیهانی نمایشكرا،  چیرۆكی فیلمەكە لە سەربازی كۆنی جەیشی ئەڵمانی ئاریك ریماك وەرگیرا بوو،  فیلمەكەش بەهەمان ناوی چیرۆكە راستەقینەكەوە ناونراوەتەوە.

دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان