د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق پەیامێکی لە فومیۆ کیشیدا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنەوە پێگەیشت کە بەناوی خۆی و گەل و حکومەتی وڵاتەکەیەوە پیرۆزبایی لە فەخامەتی سەرۆک کردوە بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆک کۆمار.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئاماژەی کردوە کە وڵاتەکەی گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عیراقدا دەدات کە بە بناغەی ئاشتی و سەقامگیریی دادەنرێت بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.