چەند بارەگایەکی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆردومانكران

09:28 - 2022-11-15
کوردستان
282 جار خوێندراوەتەوە

کۆیە-هاوژین عەبدولواحید

دوێنێ، لەلایەن سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، چەند بنكە و بارەگایەکی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە كۆیە و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستان، بۆردومانكران.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی، بەهۆی بۆردومانەكەوە سێ كەس شەهیدبوون و هەشت كەسی دیكەش برینداربوون، کە یەکێک لە شەهیدەکان هاووڵاتییەکی سنووری کۆیەیە و سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
لەبارەی دۆخی بریندارەكانیشەوە، دكتۆر شێروان جەلال بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر خالید،  پێیڕاگەیاندین: بریندارەكان دۆخیان جێگیرە.
هەروەها تارق حەیدەری قایمقامی كۆیە  لەبارەی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکەی کۆیەوە پێیڕاگەیاندین: بەداخەوە هاووڵاتییەك لەناو بازاڕی كۆیە بەناوی خدر محەمەد كە نەخۆشی دڵی هەبووە، لەگەڵ بیستنی دەنگی مووشەكەكاندا، نۆرەی دڵ لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.

# كۆیە

بابەتە پەیوەندیدارەکان