پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاریی پەسەندکرد

04:19 - 2022-11-15
کوردستان
472 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری پەسەندکرد و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ پڕۆژە یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی عیراقی کرد.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا کە یەکەم کۆبوونەوەیە لە دوای درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی، بەزۆرینەی دەنگی ئامادەبوان دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری لە ھەرێمی کوردستان-عیراق دا، خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پڕۆژەیاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی عیراقی ھەموارکراو، کرا.
هەروەک لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان لە ھەرێمی کوردستان-عیراق و پێشنیازەیاسای بەرکارکردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلکترۆنییەکان و پڕۆژەیاسای ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف و پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان-عیراق دەکرێت.

#پەرلەمانی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان