سۆزیار یوسف
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین گه‌یشته ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات و به ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه‌ش ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆتایی دێت پێش گه‌شتكردنی به‌ره‌و دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌رو به‌شداریكردنی له مۆندیالی 2022ـی وڵاتی قه‌ته‌ر .
هه‌ڵبژارده‌كه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر یاریگای ئال نهه‌یان به ئاماده‌بوونی 11 هه‌زار هانده‌ر یه‌كه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانی كراوه‌ی ئه‌نجامدا، له‌و یه‌كه مه‌شقه ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانی تانگۆ به‌شدارییان كرد له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه كه فۆكسی یه‌كه‌می هانده‌ران و میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ی خرابووه سه‌ر .
ئه‌رجه‌نتین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له ئه‌بوزه‌بی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات یاریده‌كات و ده‌بێته دواهه‌مین پرۆڤه‌ی ئاماده‌كاری بۆ مۆندیال و پاش ئه‌و یارییه‌ش راسته‌وخۆ ده‌چنه قه‌ته‌ر .
بۆ مێسی مۆندیالی قه‌ته‌ر ده‌بێته پێنجه‌م مۆندیال به‌شداری بكات و پێش به‌شداریكردنیشی رایگه‌یاند كه قه‌ته‌ر 2022 ده‌بێته دواهه‌مین مۆندیالی كه به‌شداری تێدا ده‌كات .
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر به‌رامبه‌ر سعودیه‌و پۆڵه‌نداو مه‌كسیك یاریده‌كات .