ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم
نۆزده چاو هه‌ڵۆی تیپی 93ی كۆیه، له 19/11/1986 به نوێژی نیوه‌ڕۆیه، له چه‌قی سه‌رجاده‌ی سه‌ره‌كی دۆڵی (شاڵبه‌گیان) چه‌قین، وه‌ك مین له كه‌مین رووبه‌ڕووی سوپای دژمن دا ته‌قین، له بۆسه‌یه‌كی تۆكمه و دامه‌زراو، له كاروانێكی سه‌ربازی چاوه‌ڕواننه‌كراو و له‌ناكاو، له ده‌مژمێری دوو ونیوی پاش نیوه‌ڕۆ، كاروانی سه‌ربازی كه‌وته به‌ر هه‌ڵمه‌تی چنگی نۆزده هه‌ڵۆ، بوو به ته‌قه وهێرش له ئاست گوندی (كانی وه‌تمان)، كاروانه سه‌ربازه‌كه پڕ ئازووقه و ته‌قه‌مه‌نی بوو به باتمان، لێیان هاتنه ده‌ست و گورزێكی گه‌وره و ده‌گمه‌نیان لێ وه‌شاند، 19 پێشمه‌رگه له 19ی مانگ 19ئیڤایان تێك‌شكاند و سوتاند، 19 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز كوژران، شه‌ش كه‌سیان لێ به‌دیل گیران، ده‌سكه‌وت 23 كڵاشینكۆف و دوو R.B.G و یه‌ك ده‌مانچه و یه‌ك جیهازی راكاڵ، خه‌ساره‌ت د.كاوه‌ی دلێر بوو به گوڵاڵه سووره‌ی كۆتایی ساڵ، له‌گه‌ڵ برینداربوونی پ.م قاسم حه‌مه گچكه‌ل، پێشتر له‌و شه‌ڕه د.كاوه و چاره‌ی ده‌یكرد به تیمار و ته‌قه‌ڵ، به‌ڵام عه‌جه‌له و ئه‌جه‌ل بران، خوێنی شه‌هیدان روناكی چران، بۆ ئازادی و سه‌رفرازی، بۆسه‌ربه‌رزی مایه‌ی شانازی، شه‌هیدان له‌دوای مه‌رگ له دایك ده‌بنه‌وه، له‌یادو ویژدان ده‌ژین هه‌رگیز له بیرناچنه‌وه، چاك نوسین واته چاك و پاك وماك بیركردنه‌وه، ئه‌وه‌ی شایانی گێڕانه‌وه بێ ده‌بێ وه‌ك خۆی بیگێڕینه‌وه، به‌جوانی و سروشتی و دروستی شیبكه‌ینه‌وه، رۆژانی هه‌ڵوێست و جوامێری وخۆنه‌ویستی به‌بیربهێنینه‌وه.
پشتیوان، شەهید دکتۆر کاوە، رەهبەر سەید برایم
باڵنده‌ی دیكه هه‌یه ده‌فڕن به‌رزتر، به‌ڵام وه‌ك هه‌ڵۆ چنگ به گڕنین نه به‌هێزتر، ڕاسته د.كاوه ناونرابوو به ناوی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر، چه‌كووش و به‌ركۆشی پێنه‌بوو پێی بوو چه‌ك و هه‌گبه‌ی پڕ ده‌رمان و شرینقه و چاره‌سه‌ر، ناسرابوو به كاوه‌ی دلێر، جوامێر و شێر و بوێر، چوست‌و چالاك و به‌ده‌ستو برد، بۆ خه‌ڵك و پێشمه‌رگه ببووه دارگورد و پرد، ده‌رچووی په‌یمانگای پزیشكی بوو، له كاری دكتۆری و چالاكی پێشمه‌رگانه پشكی بوو، نموونه بوون له‌و جۆر، پێشمه‌رگه و دكتۆر، له‌گه‌ڵ (د.هۆشمه‌ند عه‌بدولكه‌ریم) ناسراه به دكتۆر شاڵاو، یه‌كه‌م خه‌سته‌خانه‌یان دانا له‌ناوچه‌ی رزگاركراو، له دۆڵه‌ڕه‌قه له ناو گوندی (پڵینگان)، له سنووری هه‌رێمی چوارده‌ی ناوشێر و پڵینگان، به‌هیمه‌ت و هاوكاری فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی چوارده، (سواراغای عه‌باساغای سه‌ركه‌پكان)، ببوونه هێمای مرۆڤایه‌تی له‌ناوجه‌رگه‌ی جه‌ماوه‌ر وره و هیوا له هێرش و شه‌ڕه‌كان، بۆ نه‌خۆش و بریندارانی پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر، قه‌ڵاو ئومێدبوون بۆ تیمار و چاكردنه‌وه و چاره‌سه‌ر.
مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو قه‌ت ناكرێ قوفڵ، په‌نجه‌ره‌ی نوێ ده‌كاته‌وه بۆ تیرۆژ و دیمه‌نی گوڵ، گوڵچن له دڕك ناترسێ، له ئازار و ماندووبوون ناپرسێ، كه حه‌زره‌تی (نوح)كه‌شتیه‌وان بێ هێنده مه‌ترسی نییه لافاو، هه‌موو گوڵێك جوانه به‌ڵام گوڵ بۆنی نه‌بێ نابێ به گوڵاو، پشتت كێوبێ، با دژمن دێوبێ، د.كاوه له دڵێكی پڕ سۆز و سووتاو، له جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز و چه‌سپاو به پاكی، بێ باكی، به‌چاكی، به چالاكی، كه‌وته ناو خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و كوردایه‌تی، به گیانی سۆز و ویژدانی دكتۆری میهره‌بان و مرۆڤایه‌تی.
له‌بن په‌ڕی هه‌ورو ساماڵان دۆزرایه‌وه، به دكتۆری تیپی 93ی كۆیه گیرسایه‌وه، به‌دروشمی (كه‌م بژی و شێر بژی، نه‌ك زۆر بژی و له‌ژێر بژی)، به‌ده‌رزی شرینقه‌و شرقه‌ی تفه‌نگ سه‌لماندی به‌كرده‌وه، خه‌سته‌خانه‌ی شه‌هید د.خالیدی له گوندی (كانی كورده) كرده‌وه، بوه یه‌كه‌م تیپ خه‌سته‌خانه‌ی هه‌بێ، پێداویستی نه‌خۆش و ده‌رمانخانه‌ی هه‌بێ، خۆی چاره‌سه‌ر و تیماركه‌ری برینان بوو، بۆ پێشمه‌رگه و خه‌ڵك چاره‌سه‌ر و ده‌رمان بوو، دایك و كه‌سوكاری پێشمه‌رگه دڵ و ده‌روون وچاویان كه‌وتبووه ده‌شتو كه‌ژان، له هه‌ر هه‌واڵ و رووداوێ راده‌چه‌ڵكین و ده‌شڵه‌ژان و ده‌هاتنه هه‌ژان، دایكه جگه‌ر سووتاوه‌كه‌ی (ئامینه‌خان) له ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی له هه‌مان ڕۆژ و كات، دڵه برژاوه‌كه‌ی له لێدان كه‌وت 19/11/1997 به‌وه‌فاوه كردی وه‌فات، د.كاوه له كن نۆزده شه‌هیده‌كه‌ی داستانی قوڕه به‌رازه نێژرا، له‌داخی شه‌هیدبوونی ئاخی بۆ هه‌ڵده‌كێشرا و فرمێسكی بۆ رێژرا، پاش شه‌هیدكرانی له ده‌م زێ (فه‌تاح ته‌پڵ)هه‌واری تازه، بۆ خۆشه‌ویستی و رێز و وه‌فا بۆ ئه‌و مه‌به‌ست و نیازه، كتێبخانه‌یه‌كی بۆ كراوه، به‌ناوی شه‌هید (د.كاوه) به‌ڵام له ئه‌نفاله‌كان ئه‌نفالكرا، كتێبه‌كان سوتێندران و جێیه‌كه تێك و پێك درا، بۆیه دیسانه‌وه له‌ناو شاری كۆیه له شوێنه‌واری قشڵه، كتێبخانه‌ی شه‌هید د.كاوه دامه‌زرایه‌وه رازایه‌وه له جوانی جوانی وجۆری كتێب چه‌پكه گوڵه، ئه‌و نۆزدانه هه‌ڵبه‌ستراو نین و ڕاست و دروستن، بۆ لاپه‌ڕه‌ی مێژوو بایه‌خدارو جێی سه‌رنج و پێویستن! چاوه‌كان چه‌ند گه‌وره‌بن ناتوانن یه‌كتر ببینن، خۆشه‌ویستان نزیك بن یان دوور له‌ناو دڵان شیرینن! به‌هه‌ور و به‌سایه‌قه، گوڵ هه‌ر گوڵی لایه‌قه! زامی شه‌هیده‌كان هه‌رگیز نابێ ساڕ‌ێژ، یادیان به‌خێر و به‌ڕێز و دڵبرێژ.!
نۆزده هه‌ڵۆیه‌كه:
1- شه‌هید د.كاوه عه‌بدوڵڵا
2-شه‌هید حاجی شه‌فیق تۆفیق ئیسماعیل زریان
3-شه‌هید به‌كر ئه‌حمه‌داغا غه‌فووری
4-شه‌هید مه‌لا عوسمان كانی بی
5-شه‌هید سه‌ید مه‌غدید سه‌ید قادر
6- شه‌هید حه‌مه‌تایه‌ر حه‌مید
7-شه‌هید (عومه‌ره سووری كانی بی)هه‌مزاغا-گیڤارا
8-ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم (فه‌رمانده‌ی تیپی 93ی كۆیه)
9-دڵسۆز به‌كر فه‌تحوڵڵا (ف.كه‌رت)
10-پشتیوان همزه رسول (كه‌م ئه‌ندامی سه‌نگه‌ر)
11-سه‌رباز حاجی سایه‌ق
12- خالید عه‌بدولره‌زاق حه‌مه سدیق
13-شۆرش كاكه (به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی دارستانی ڕاپه‌رین)
14- سه‌ید گوڵ سه‌ید ئه‌مین داوداوه
15- حه‌مه هه‌ڵدێر حاجی حه‌سه‌ن كورتاندروو
16- قاسم حه‌مه گچكه‌ل
17- دڵزار كاكه‌مین
18- عومه‌ر عه‌لی حسین(هه‌ڵۆ ڕه‌ش سارتكه‌یی)
19- شاخه‌وان حه‌وێز (شاخه ڕه‌ش)