رۆژی شەهیدی یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی بەرزڕاگیرا

01:53 - 2022-11-21
کوردستان
414 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا، ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەحمەد عەسكەری لێپرسراوی سكرتاریەتی كاروباری مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەك لە راوێژكاران و كادران و كارمەندانی بەشەكانی مەكتەبی سیاسی، رێورەسمی داگرتنی هەردوو ئاڵای كوردستان و یەكێتیی بۆ رێزلینان لە رۆحی  پاكی سەرجەم شەهیدان هێنرایە خوارەوە و هەموان چەند ساتێك بەبێ دەنگی راوەستان.   

لە لێدوانیكدا، هەڤاڵ ئەحمەد عەسكەری رایگەیاند، وەك وەفایەك بۆ رۆح و یادی شەهیدە كانمان هەموان بەڵێنی برەودان بەڕێبازەكەیان دووپات دەكەینەوە بۆ وەدیهێنان و زیاتر چەسپاندنی ئەو ئامانجەی شەهیدەكان لە پێناویدا گیانیان بەختكرد کە ئەویش خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵك و ئاشتی و ئارامییە لە كوردستاندا.


#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان