یەکەم مینی مۆندیال تەقییەوە

04:29 - 2022-11-22
وەرزش
347 جار خوێندراوەتەوە

هەمیشە مۆندیال چاوەڕوانی رووداو و بەسەرهات و پێشهاتی زۆری لێ دەکرێت، یەکێک لەوانە موفاجەئە گەورەکانییەتی.
ئەمڕۆ سێشەممە 22/11/2022 سەعات 1 ی پاش نیوەڕۆ یەکەم یاریی گروپی سێیەم (ئەرجەنتین، سعودییە، پۆڵەندا، مەکسیک) دەستیپێکرد، لە یەکەم یاری رۆژی سێەمی مۆندیالی قەتەر – 2022 دا، هەڵبژاردەی سعودیە و هێرڤی رێناردی راهێنەریان توانیان پشتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی لیۆ میسی و سکالۆنی لە زەوی بدەن و تەنیا بە پێنج دەقیقە مێزی ئەنجامی تایمی یەکەمی یارییەکە کە ئەرجەنتین 1-0 لەپێشەوە و بوو، بەڕووی ئەرجەنتینییەکاندا هەڵبگێڕنەوە و بەو دوو گۆڵەی لە دەقیقەکانی 48 و 53 ساڵح ئەلشەهری و سالم ئەلدۆسەری کردیان، یارییەکەیان 2-1  لە ئەرجەنتین بردەوە. 
بەمەش سعودییەکان یەکەم مینی موفاجەکانی ئەم مۆندیالەیان تەقاندەوە و توانیان هەموو ئەگەر و گریمانەکان  پێچەوانە بکەنەوەو لە ئەرجەنتینی خاوەن نا وو ناوبانگ و یاریزانی وەک میسی - یان بردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان